بایکۆتی نوێی ئەمریکا دژ بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288220-بایکۆتی_نوێی_ئەمریکا_دژ_بە_سووریا
ئەمریکا ڕایگەیاندووە خولێکی نوێی بایکۆت دژبە کەسایەتی و ناوەندە توێژینەوەیەکانی سووریا دادەسەپێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2017 03:14 Asia/Tehran
  • بایکۆتی نوێی ئەمریکا دژ بە سووریا

ئەمریکا ڕایگەیاندووە خولێکی نوێی بایکۆت دژبە کەسایەتی و ناوەندە توێژینەوەیەکانی سووریا دادەسەپێنێ .

بە پێی ڕاپۆرتی سی ئن ئن؛ وەزارەتی خەزنەداریی ئەمریکا ئێوارەی دووشەممە باسی داسەپێندرانی بایکۆتی نوێ بە سەر سووریای کرد و بانگەشەی کرد: ناوەندە توێژینەوەییەکانی سووریا لەبەر دەستێدابوون لە پە لامارە شیماییەکانی "خان شێخوون" ناویان خراوەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی خەزنەداریی ئەمریکا خولی نوێی بایکۆتەکانی دژ بە سووریا ٢٧١ فەرمانبەری ناوەندی توێژنەوە زانستییەکانی سووریا لە کاردانەوە بە ڕووداوەکەی خان شێخوون دەگرێتەوە.
پاش شکستە پەیتا پەیتاکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە شەڕە مەیدانییەکاندا، ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە دەستێدابوون لەو پەلامارە شیمیاییەی کرایە سەر شاری خان شێخوونی ئەم وڵاتە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی سوپای سووریای لە پارێزگەی حومس کە دەورێکی  گرینگی لە سەرکوت کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان دەگێڕا، دایە بەر ٥٩ مووشەکی.
ئەم پەلامارە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەردەوام خوازیاری بەڕێ کرانی کارناسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستان لە چەکی شیمیایی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بوو.