وەڵامی دیمەشق بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288278-وەڵامی_دیمەشق_بە_هەرا_و_هوریا_نانەوەی_مێدیاکانی_ئەمریکا
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا دیسان رایگەیاند؛ ئەم وڵاتە هیچ چەکی شیمیایی لە بەردەستدا نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2017 08:49 Asia/Tehran
  • وەڵامی دیمەشق بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا دیسان رایگەیاند؛ ئەم وڵاتە هیچ چەکی شیمیایی لە بەردەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی سێشەممە لە کۆنفەرانسی "مافی شاروومەندێتی لە مێدیا" لە دیمەشقی پێتەختی سووریا بە ئاماژە بە درۆ و دەلەسە بونی هەواڵ و ڕاپۆرتی مێدیا ئەمریکاییەکان و  هەروەها مێدیا بیانییەکانی دیکە لەمەڕ پاسا دانەوەی دەسدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیراتی حومس / ڕۆژاوای سووریا/ راشکاوانە ڕایگەیاند: سووریا هیچ چەکێکی شیمیایی  لەبەردەستدا نیە.
"فەیسەڵ میقداد" بە ئاماژە بە بەرپرسایەتییەکەی ئەو سەبارەت بە چاوەدێری بە سەر ڕێککەوتننامەی تیابردنی چەکی شیمیایی لە سووریا پێی داگرت: تۆمەتەکانی ڕۆژادا دژ بە سووریا لە کاتێکدایە کە دیمەشق هەموو بەڵگەکانی هاوپێوەند بەو مەسەلەی خستۆتە بەردەستی وڵاتانی ڕۆژاوایی.
ئەمریکا حەوتەمی ئاپریل بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گوماناوی بۆسەر پارێزگەی ئەدلیبی سووریا، ٥٩ مووشەکی لە سەر دوو پاپۆڕی جەنگی خۆی لە دەریای مەدیتەرانە تەقاند بەرەو فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیرات لە حومسی سووریا، کە بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکییەوە ٩ کەسی مەدەنی لەوان چوار منداڵ کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.