ڕاگەیاندرانی ئاماری قوربانیانی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەو بارەگای کوردەکانی سووریا
وتەبێژی هێزە سەربازیەکانی پارتی سووریای دێمۆکراتیک ڕایگەیاند لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی دوێنێ سێ شەمی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئەم هێزانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لانی کەم ٣٨ کەس کوژراون و بریندار بوون .
بە گوێرەی هەواڵدەری فارس ، " ڕێدوور خەلیل " ، وتە بێژی هێزە سەربازیەکانی پارتی سوریای دێمۆکراتیک وریا وتی : فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەڵیان کووتایە سەر بنکەی فەرماندەری گشتی ئەو هێزانە نزیک سنووری سوریا لە چیای " قەرەجۆج" لە ڕیفی شاری " ئەلمالکیە " نزیک سنوورەکانی سوریا لەگەل ئێراق دا .
" ڕێدوور خەلیل " بە باسکردنی ئەوەی کە لەم پەلامارە ، ٢٠ کەسی چەکداری سەر بە کوردەکانی سوریا کوژراون و ١٨ کەسیش بریندار بوون وتیشی : پەلاماری ئاسمانی تورکیا زەرەرو زیانی مادیی زۆری داوە لە بنکەی فەرماندەری سەربازییەکانی سووریای دیمۆکراتیک داوە . سوپای تورکیا یش بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ئیدعای کرد لە پەلامارەکانی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکانی سوریا و ئێراق ٧٠ کەسی چەکدار کووژراون . فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ، ناوچە گەلێکی شاری شەنگاڵی ئێراقیان بە بیانووی بوونی بارگاکانی پەکەکە لەم ناوچەگەلە بۆمباران کردووە . پەلامارەکانی ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر ناچە سنوورەییەکانی ئێراق دوابە دوای بنپێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگر بڕ لە نێوان ئانکارا و پەکەکە لە هاوینی ٢٠١٤ هەمدیسان دەستپێکراوەتەوە کە زۆرتر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق دا بەڕێوە دەچێت .