ڕووسیا پەلامارە ئاسمانیەکەی تورکیای بۆسەر سووریاو ئێراق شەرمەزار کرد
نیسان 27, 2017 06:56 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شەوی پێنجشەم ڕایگەیاند : پەلامارە ئاسمانیەکەی ٢٥ی ئاپریلی تورکیا بۆسەر ناوچە سەرسنووریەکانی سووریاو ئێراق دڵگرانی لێبڕاوانەی ڕووسیای لێ کەوتۆتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ئێراق و سووریای بە کردەوەیەکی قەبوووڵ نەکراو زانی کە بە هیچ لەونێ لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕۆژی سێشەممە بنکە و حەشارگەکانی هێزە کوردییەکانی لە ناوچەی شەنگالی ئێراق و هەروەها لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە نزیکەی ٧٠ کەس کوژران.
ئانکارا گەلێک جار بە بێ ئاوڕدانەوە لە ناڕازیەتی دەربڕینەکانی ئێراق و سووریا دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئەم دوو وڵاتە.
سەرپەیڤ