کوژرانی دەیان تیرۆریست لە باشوو‌ر و رۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288672-کوژرانی_دەیان_تیرۆریست_لە_باشوو_ر_و_رۆژهەڵاتی_سووریا
لەمیانەی نوێترین ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژبە گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە باشوورو رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی پتر لە شەست کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2017 07:55 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریست لە باشوو‌ر و رۆژهەڵاتی سووریا

لەمیانەی نوێترین ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژبە گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە باشوورو رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی پتر لە شەست کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا، بەهۆی تێکهەڵچوونی سوپای سوریا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دەرعا(باشووری سوریا) سی و سێ تیرۆریست کوژران و لەناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی سوریاش، سوپای ئەو وڵاتە توانی بەیارمەتی هێزە خۆڕاگرەکان، لانیکەم سی تیرۆریست لەناوچەی مەقابر و فەوجی١٣٧ لەشاری گەمارۆ دراوی دێرەزور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) بکوژێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو ئۆپراسیۆنەدا چەند تانک و بڕێک چەکئامێری تیرۆریستان بە هێرشی سوپا وهێزە خۆڕاگرەکانی سوریا تێکشکێندرا.

بەشگەلێکی شاری دێرەزوور ئێستا لەگەمارۆی تیرۆریستانی داعش دایە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای سوریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی بەرەو ڕۆژهەڵات و باکوری تەدموڕ لە پارێزگای حۆمس، مەیدانی گازی"شاعر" لەباکوری ئەو شارەی لەچنگ گرووپە ڕەشەکوژەکان ڕزگار کرد.

شاری مێژوویی تەدموڕ یان پالمیرا، لەچەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەنێوان گرووپە ڕەشەکوژەکان و هێزە سوریەکان، دەستاودەست بووە.