ڕێزگرتنی سووریا لە هەوڵەکانی ئێران، کازاخستان و ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئاستانە
سەرۆکی لێژنەی دەوڵەتی سووریا لە دانوستانەکانی ئاستانەی چوار، ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کازاخستان و ڕووسیا لە پێناو بەرەو پێشەوە بردنی ئەم وتووێژانە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەخبارییە، "بەشار جەعفەری" نوینەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی لێژنەی نوێنەرایەتیی دەوڵەتی سووریا لە دانوستانەکانی ئاستانەی چوار، کۆبووەوەی ئاستانەی بە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە زانی و ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە گەل، دەوڵەت و حکومەتی کازاخستان کە میوانداری ئەم زنجیرە کۆبوونەوانە بوون.
بەشار جەعفەری هەروەها ڕایگەیاند؛ هەوڵەکانی ڕووسیا و ئێران کە بۆتە هۆی پێشگری بە ڕژانی خوێنی شاروومەندانی سووریایی و خۆش بوونی بوار بۆ بەڕێوەچوونی دانوستان و هەروەها ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا، جێی ڕێز و پەسن دانەوەیە.
ڕۆژی ڕابردوو یەکەم خولی ڕاوێژکاری سەبارەت بە دامەزرانی ئا گربڕ لە سووریا بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان کۆتایی هات.