چوونەدەری کەسانی چەکدار لە حۆمسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i289768-چوونەدەری_کەسانی_چەکدار_لە_حۆمسی_سوریا
لە درێژەی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئاشتەوایی نیشتمانی لە سوریا، ژمارێک لە ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لەناوچەی "الوعر"ی حۆمس چوونەدەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2017 15:03 Asia/Tehran
  • چوونەدەری کەسانی چەکدار لە حۆمسی سوریا

لە درێژەی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئاشتەوایی نیشتمانی لە سوریا، ژمارێک لە ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لەناوچەی "الوعر"ی حۆمس چوونەدەر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ هەزار و ١٤٨ کەس بریتی لە؛ ١٧٢ تیرۆریستی چەکدار لەگەڵ هەزار و ١٢ ئەندامی خێزانەکانیان ئەمڕۆ هەینی لەچوارچێوەی قۆناخی سێهەم ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو لەسەر جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئاشتەوایی نیشتمانی لەناوچەی "الوعر"، لەو ناوچەیەی شاری حۆمس هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، چوونەدەر.

ئەو کەسە چەکدارانەو خێزانەکانیان لەناوچەی "الوعر" دەگوێزرێنەوە ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سوریا هەتا بوار خۆش بکرێ بۆ چالاکی دەزگە نێودەوڵەتی و دەوڵەتییەکان لە ئەولویعر و ئەو ڕەوتە هەتا چۆڵ کرانی بەتەواوەتی ناوچەی ئەلویعر لەبوونی گرووپە چەکدارەکان بەردەوام دەکرێ.

دواخولی دانوستانەکانی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ چوونەدەر لە ناوچەی ئەلویعری حۆمس، ١٢ی مارسی٢٠١٧ بەڕێوە چوو و ئەو گرووپ و لایەنانە لەسەر چوونەدەر لەو ناوچانە لەگەڵ حکومەت ڕێککەوتن.

لەئاگربڕی ساڵی٢٠١٤ تیرۆریستان لە گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری حۆمس، کشانەوە بەڵام ناوچەگەلێکی وەک ئەلویعر هەروا لەدەست ئەواندا مایەوە.