ئازادکردنەوەی ناوچەگەلێکی دیکەی پارێزگای دەیروزوری سوریا لە چنگ ترۆریستان
May 06, 2017 05:09 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی سەرکەوتنەکانیان دژی ترۆریستان ،ناوچە گەلێکی دیکەی پارێزگای دەیروزور یان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە چنگ تاقمی ڕەشەکوژی داعش پاکتاو کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هێزەکانی سوپای سوریا دۆینێ هەینی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی دژی ترۆریستانی داعش لە پارێزگای دەیروزور لە سوریا جگە لە ئازادکردنیی ناوچەگەلێکی ئەم پارێزگایە ، بەشگەی کارەبای دەیروزور یان لە چنگ داعش ڕزگار کرد .
لەم ئۆپەراسیۆنە ژمارێک لە ترۆریستانی داعش کوژراون . هەر لەم حالە دا " سرگئی ڕودسکۆی" سەرۆکی ئیدارەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتی سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند ، سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا دۆینێ هەینی ترۆریستێکی ئامادەی خۆتەقاندن یان لە نزیکی لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا ، دەستگیرکردووە .
سەرپەیڤ