کوژرانی زیاتر لە ١٢٠ داعشی لە باکووری سوریا
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک زیاتر لە ١٢٠ کەس لە ترۆریستانی داعش لە پارێزگای ڕەققە (لەباکووری سوریا ) کوژراون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک کە زۆرتری هێزەکانی ئەو کوردن ، لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە " غەزەبی فورات" دژی تاقمی ڕەشەکووژی داعش لە شاری تەبقا لە پارێزگای ڕەققە ، توانیان ٥٢ داعشی لەوان دوو سەرکردەی پایەبەرزی ئەوان بکوژن . هێزەکانی کوردی سوریا لە درێژەی تیکهەڵچوون لەگەڵ ەئندامانی ترۆریستی داعش لە گوندی " ساحیل ئەلخەشب" یش جگە لە ئازادی ئەو گوندە ، ٧٦ کەس لە ترۆریستانیان کووشتوە . ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی کوردی سوریا دژی ڕەشەکوژانی داعش لە گوندەکانی " ئەلسفافە وعەباد" لە چوار کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی تەبقا هەروا درێژەی هەیە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ؛ " سرگئی رودسکۆی" سەرۆکی فەرمانگەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتی سوپای ڕوسیا ڕایگەیاندووە : سەربازییە ڕوسەکان لە سوریا هۆکارێکی خۆکوژیان قۆڵبەست و پێشیان گرت بە خۆتەقاندنەوەی ئەو لە تەنیشت کاروانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئینسانی لە غوتەی رۆژهەڵاتی لە باشورری پێتەختی سوریا . هۆکاری ترۆریستی چەند نارنجۆک و ١٠ کیلو گرام ماددەی تەقەمەنی هەبوو کە لە کاتی تێپەڕین لە بوارگەیەکی ئینسانی لە هێلەکانی ناوبڕ دا قۆڵبەست و ڕادەستی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی ئاسایشی سوریا کراوە .