پێداگری سێرگئی لاڤرۆف لەسەر گرینگایەتی دانیشتنی ئاستانە لەبارەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i289878-پێداگری_سێرگئی_لاڤرۆف_لەسەر_گرینگایەتی_دانیشتنی_ئاستانە_لەبارەی_سوریا
سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ زیگمار گابریەل یاریدەری ڕاوێژکاری باڵاو وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، جەختی کرد لەسەر گرینگی دانیشتنی ئاستانە بۆ چارەسەری سیاسی قەیران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • پێداگری سێرگئی لاڤرۆف لەسەر گرینگایەتی دانیشتنی ئاستانە لەبارەی سوریا

سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ زیگمار گابریەل یاریدەری ڕاوێژکاری باڵاو وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، جەختی کرد لەسەر گرینگی دانیشتنی ئاستانە بۆ چارەسەری سیاسی قەیران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی شەممە ڕایگەیاند، لاڤرۆف لەو پەیوەندییە تەلەیفونیەدا، ئەنجامەکانی خولی چوارەمی دانیشتنی ئاستانە بۆ جێگیرترکرانی ئاگربڕ لەسوریا لەڕێی هێنانەدی چوار ناوچەی هێمنی، زۆر بەگرینگ ناوبرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەو گەڵاڵەیە بەمەبەستی کەمکرانی قەیران و ڕەخساندنی هەلومەرجی شیاو بۆ خولی دواتری دانوستانی سوری-سوری لە ژنێڤ لەژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان جێ بەجێ دەکرێ.

بەقسەی سێرگئی لاڤرۆف، واشنگتۆن پشێوازی کردووە لە هێنانەدی چوار ناوچەی هێمن لەسوریا لەدانیشتنی ئەم دواییەی ئاستانە.

لە کۆتایی چوارەمین خولی دانوستانەکانی سوریا لە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان کە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە بەڕێوە چوو، نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا، سوریاو تورکیا، سەنەدی پێکهاتنی چوار ناوچەی کەمکرانی قەیران لەسوریایان ئیمزا کرد.