تەقینەوەی بۆمبێکی نێو پاس لە جاددەی دیمەشق - سوەیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i290070-تەقینەوەی_بۆمبێکی_نێو_پاس_لە_جاددەی_دیمەشق_سوەیدا
سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند تاقمە چەکدارەکان پێنج بۆمبی دەسکردیان لە نێو پاسێک دا لە سەر ڕێگەی دیمەشق سویدا لەباشووری ناوەندی وتەقاندەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبێکی نێو پاس  لە جاددەی دیمەشق - سوەیدا

سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند تاقمە چەکدارەکان پێنج بۆمبی دەسکردیان لە نێو پاسێک دا لە سەر ڕێگەی دیمەشق سویدا لەباشووری ناوەندی وتەقاندەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم  ئەم بۆمبانە کەلەنێو پاسێکی موسافیر هەڵگر دانرا بوو  بووه هۆی بریندار بوونی ژومارێک لە موسافیرەکان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ڕووداوە لە ناوچەی کوع حەدەر  لە سەد کیلومەتری باشووری دیمەشق ڕووی دا  . هەواڵەکان نیشان دەدەن  چەکداران لە ڕێگەی دوورەوە دەستیان داوەتە تەقاندنەوەی ئەم بۆمبانە .

ئێران ، ڕوسیا و تورکیا پێنج شەممەی ڕابردوو لە ئاستانەی پێتەختی کازاقستان  سەبارەت بە دانانی ناوچەیەکی هێور لە سوریا لەسەر ناوی ناوچەکانی کەمکردنەوەی ناکۆکی، ڕێککەوتن  .

ئەم ڕێککەوتنە بەیانی ڕۆژی شەممە بە کاتی  دیمەشق جێبەجێ کرا.

لە سەنەدوبەڵگەی ئەم ڕێککەوتنە چوار ناوچە لە ناوچەگەلێک  کە  زۆرترین تێکهەڵچوون و ناکۆکی لەنێوان دەوڵەتی سوریا و تاقمە نەیارەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، وەک ناوچەکانی کەمکردنی تێکهەڵچوون دیاریکراوە.

 ئێران، ڕوسیا و تورکیا هەروەها بە پێکهێنانی کارگرووپێکی هاوبەش بۆ چارەسەکردنی  گرفتی تەکنیکی سەبارەت بەم ڕێککەوتنە ، ڕەزامەندییان دەربڕیووە.

نەیارانی چەکداری سوری نەیاری ئەم گەڵاڵەیەن.