16 مای ، دەسپێکی خولی نوێ وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ژێنێڤ
خولی نوێ وتووێژەکانی ئاشتی سووریا هەفتەی داهاتوو لە ژێنێڤی سوئیس بەڕێوە دەچێت .
بە گوێرەی ڕاۆڕتی ئیرنا نووسینگەی ئیستیفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا ڕۆژی دووشەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند خولی نوێ وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ژێنێڤ ( ژێنێڤی 6 ) بە چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکان ە 16 مای 2017 لەو شارە سەرلە نوێ دەس پێدەکرێتەوە .
خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ژێنێڤ ناسراو بە ژێنێڤی 5 ، لە نێوان دەوڵەتی سووریا و نەیارانی چەکداری سووری لە پێنجشەمە 23 مارس بە وتووێژی سەرەتایی جێگری دیمیستورا لە گەڵ گروپەکانی بەشدار بوو لەو دانیشتنەدا دەسپێکراو 31 مارس کۆتایی پێ هات . لەم خولەی وتووێژەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی چوار تەوەر واتە نووسینی یاسای بنەڕەتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان سازوکارەکانی پێکهێنانی دەوڵەت و خەبات بە دژی تێڕوڕیزم وتووێژ کرا .
وتووێژەکانی ژێنێڤی چوار یش 23 فێڤریە لە سووئیسڕا دەسپێکرا و 3 مارس کۆتایی بە کار ی خۆی دا .
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا لە وتووێژکانی ژێنێڤی 1 و 2 و 3 کە لە مانگەکانی فێڤریە مارس و ئاوریلی 2016 لە ژێنێڤی سووئیسڕا بەڕێوە چوو نەیتوانی بوو نوێنەرانی تاقمەکانی نەیاری سووری لە سەر مێزی وتووێژ کۆ کاتەوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی تاقمە تێڕۆڕیستەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانکانی بۆ وێنە تورکیا بۆ سەرنخوون کردنی دەوڵەتی یاسای بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێی کراوە .