جەختی سەرۆکی نوێ هاوپەیمانیی نەیارانی سووری لەسەر چێ سازی ئەو هاوپەیمانیە
سەرۆکی نوێ هاوپەیمانی نەیارانی سووری ڕایگەیاند بە دوای بەدی نەهاتنی ئامانجەکانی ئەو هاوپەیمانیە ، چاکسازی ئەو هاوپەیمانیە لە ئەولەویەت دایە .
هاوپەیمانیی نەیارانی دەرەوە نشینی سووری شەمەی ڕابردوو لە ئەستەمۆڵ " ڕیاز سەیف " یان وەک سەرۆکی نوێ خۆیان هەڵبژارد . " ڕیاز سەیف " سەرۆکی نوێ هاوپەیمانیی نەیارانی سوروی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئاناتولی تورکیا بە وتنی ئەوەی کە ئەو هاوپەمانیە ڕوڵی خۆی بە باشی نەگێڕاوە جەختی کرد لەسر گۆڕینی داڕشت و ئەندامانی بۆ قەرەبوو کرئنەوەی ناکامی هاوپەیمانی نەیارانی سووری . سەیف وتیشی ئەگەر قەبووڵکرانی ئەندامانی نوێ و کۆتایی ئەندامیەتی هەر کەسێک دژوار بێت لەو ڕووەوە دامەزراندنی سازو کار بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانەیەکانی هاوپەیمانی نەیارانی سووری پ ێویستە . سەیف وێڕای ئاماژە ب ە لاگریەکانی بەربڵاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هاوپەیمانیی نەیارانی سووری ڕایگەیاند لە سای ناکۆکیەکانی ناوخۆیی نەیاران گۆڕینی هاوپەیمانیی بە توڕێکی یەکگرتوو ئەولەویەتی هەیە . سەرۆکی نوێ نەیارانی سووری هەروەها وێڕای ئاماژە بە لاگری دەیان میلیار دولاری قەتەر لە نەیارانی سووری لە خولەکانی ڕابردوو جەختی کرد لەسەر پشتیوانی دارایی نەیارانی بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری سورویا بۆ وێنە عەرەبستان لە هاوپەیمانانی نەیاران ی سووری . بە دوای شکستی پەیتاپەیتای تێڕوڕیستانی سووری لە بەرەکانی جوراوجور و پ ێشکەوتنەکانی ئەرتەش و هێزەکانی خۆڕاگری ناکوکیەکانی نێوان نەیارانی سووری پەرەی سەند ووە . هاوپەیمانی نەیارانی سووری کە ساڵی 2012 لە دووحەی قەتەر بوونی خوی ڕاگەیاند و پاشان ئەستەمۆڵی وەک ناوەندی خۆی هەڵبژارد تا ئێستاکە چەن سەرۆکی بۆ خۆی هەڵبژاردووە بەڵام هەروا ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان هاوپەمانیی نەیارانی دەرەوە نشینی سووری دا هەیە .