کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لەسنورەکانی ئێراق
قۆناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای سوریا لەسەر سنورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێراق، سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.
بەپێی ڕاپۆری دوێشەوی کەناڵی ئەلعالەم، قۆناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای سوریا وهێزە هاوپەیمانەکانی لەسەر سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێراق بەئامانجی جێگیرکرانی ئاسایش لەسنورە هاوبەشەکانی دوو وڵات ئەنجامی گرت.
هێزەکانی سوریا لەو ئۆپراسیۆنەدا چل وپێنج کیلۆمتر پێشڕەویان هەبوو و ناوچەی"سبعە بیار" و بەرزاییەکانی"رجم الحماد" و "رجم ابو قبر" لە مەودای سەت و بیست کیلۆمیتری باکوری ڕۆژهەڵاتی دەمشقی پایتەختی سوریایان لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرد.
کەناڵی ئەلعالەم هەروەها لە هەواڵێکدا رایگەیاند؛ فڕۆکەکانی سوپای سوریا هێرشیان کردۆتەسەر مۆڵگەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی ناسراو بە «اسود الشرقیه» و «لواء شهداء القریتین» هەڵکەوتوو لەسنورەکانی ئۆردۆن.
سوپای سوریا ئێستا لە مەیدانی شەڕ، لەپێشڕەویی دایەو سەرباری لەئارادابوونی پلانی جۆراوجۆری دژ بەسوریا، لە ئەنجامدانی فەرمانبەرێتییەکەی واتە بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانەی تیرۆریزم، پاوەجێ یە.