داواکاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی گە مارۆی نوێ بەدژ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i290482-داواکاری_ئەمریکا_بۆ_سەپاندنی_گە_مارۆی_نوێ_بەدژ_سووریا
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەدژ حکومەتی سوریا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2017 10:03 Asia/Tehran
  • داواکاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی گە مارۆی نوێ بەدژ سووریا

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەدژ حکومەتی سوریا بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما ، نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لەلێدوانێکی دژە سوری لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش، داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتی ئوروپا کرد، بایکۆتی قورستر بسەپێنن بەسەر حکومەتی سوریا.

نیکی هیلی وتی: سەپێندرانی بایکۆت بەسەر خەڵک و دەم و دەزگە هاوپێوەندەکان بە بەرنامەی چەکە شیمیاییەکانی سوریا پێویستە.

پاش شکستی بەدوای یەکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە شەڕە مەیدانیەکان، ئەمریکا بەتاوانبارکردنی حکومەتی سوریا بە پەلاماری شیمیایی سەر ناوچەی خان شەیخون، لە حەوتی ئاڤریلدا پێگەی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای حۆمسی مووشەکباران کرد، کە دەورێکی گرینگی دەگێڕا لە سەرکوت کردنی گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش.

حکومەتی سوریا هەروەها لە ساڵی٢٠١٤دا دڵخوازانە چەکئامێرە شیمیاییەکانی ڕادەستی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی کرد.