گیان لەدەستدانی ١٨کەس لە خەڵکی سیڤیلی سوریا لەڕەوتی پەلامارەکانی ئیئتلافی ئەمریکی
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە تاوانێکی نوێ لە پارێزگای ڕەققە، باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ١٨ کەسی سیڤیلی سوریان کوشت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە تیرۆریزم بەسەرکردایەتی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە مەزرای بیئروهەشم لە٣٠٠ کیلۆمیتری باکوری رۆژاوای شاری ڕەققەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ١٥ کەسی سیڤیل کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.
لەهەمان کاتدا، دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر ماتۆڕسکلیتێک لەئاوایی "الکنو" لە گردووپەڕی ڕۆژاوای ڕەققە، سێ کەس کە هەموویان ئەندامانی خێزانێک بوون، کوژران.
پێشتریش هێزە هاوپەیمانە ئەمریکییەکانی بەناو دژە تیرۆریزم لە سوریا، شاری تەبقا لە پارێزگای ڕەققەیان کردە ئامانج کە لانیکەم١٨ئەندامی خێزانێکی سوری کوژران.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ماوەیەک لەوەپێش دانی بەوەدانا کە لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش لە ئێراق و سوریا لە ساڵی٢٠١٤پتر لە ٣٥٠کەس لە خەڵکی مەدەنی کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، داوای لەوان کرد، بەرپرسایەتییەکەیان لە ڕاگرتنی کوشت و بڕ و وێرانکاریی هاوپەیمانی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا جێ بەجێ بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەو نامانەدا پێی داگرتووە، لەڕاستیدا جم و جۆڵەکانی ئەمریکاو تیرۆریستان ، کەمڵێنەری یەکترین بۆ تاوپێدانی کوشت وبڕی خەڵکی سوریا.