کۆبوونەوەی دژە ئەمریکایی سوورییەکان لەشاری حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i290914-کۆبوونەوەی_دژە_ئەمریکایی_سوورییەکان_لەشاری_حەسەکە
ژومارێک لە دانیشتوانی شاڕی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و تورکیا بۆسەر سووریا، کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2017 13:24 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دژە ئەمریکایی سوورییەکان لەشاری حەسەکە

ژومارێک لە دانیشتوانی شاڕی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و تورکیا بۆسەر سووریا، کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم  فوزی دەرویش  بەرپرسێکی پارتی کومۆنیستی سوریا بە ئاماژەبە کۆبوونەوەی خەڵکی سوریا لەشاری حەسەکە بەمەبەستی نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر دەستێوەردانی هێزی ئەمریکی لە سوریا وتی : دانانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی سوریا  قەبووڵ ناکرێت.

دەرویش ئەمریکای  بە لایەنگری تیرۆریزم  لە جیهان وەسف کرد و وتیشی:  هەوڵی ئەم وڵاتە  بە دژی گەلانی جیهان نیشاندەری تیرۆریزمی ڕێکخراوەیە.

ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی سوریا هەروەها دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەروکی  تورکیاشی  یەکێک لە هۆکارانی ڕێکخراوی پەیمانی  ئاتلانتیکی  باکووری ناتۆ زانی و وتی : ئەنقەرە  جێگری ناتۆ لەم ناوچەیە .

بەپێی هەواڵێکی دیکەوە   یەکەی سوپای  سوریا بە پەلامارکردنەسەر بنکەی تیرۆریستانی داعش  ، کونترۆڵی خۆِ بەسەر ناوچەی  موشیرفە ی باشووری لە ڕۆژهەڵاتی حومس بەهێزکرد  و ژومارێک لە داعشییەکانیان  کوشت.

یەکەی سوپای سوریا  بە بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریستانی داعش  بۆسەر چەند  ناوچەی سەربازی لەنێوان خەناسر و ئەسریا، سەرباری کوژرانی بیست کەس لە تیرۆریستان و بریندار بوونی ژومارێکی تر، چەند ئوتوموبیلی  ئەوانیان تێک شکاند .