ڕەخنەی ڕوسیا لە کارشکێنیی ڕۆژاوا لە لێکۆڵینەوەکانی خان شێخون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i290928-ڕەخنەی_ڕوسیا_لە_کارشکێنیی_ڕۆژاوا_لە_لێکۆڵینەوەکانی_خان_شێخون
ڕوسیا لە کارشکێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە لێکۆڵینەوەکانی خان شیخون ڕەخنەی گرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2017 13:33 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕوسیا لە کارشکێنیی ڕۆژاوا لە لێکۆڵینەوەکانی  خان شێخون

ڕوسیا لە کارشکێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە لێکۆڵینەوەکانی خان شیخون ڕەخنەی گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک  میخائیل ئولیانۆڤ سەروکی ئیدارەی ئاسایش و چەک داماڵینی  وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:  شەریکەکانی ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە  لە لێکۆڵینەوە لەسەر  پەلاماری شیمیایی خان شێخونی سوریا دەترسن  و بەتوندی لەمبارەوە  کارشکێنی دەکەن.

ئولیانوڤ وتیشی : وڵاتانی ڕۆژاوایی نایانەوێ  کە ئاشکرا بکرێت  چەکدارانی سەر بە بەرەی نوسرە و تاقمە تیرۆریستەکانی  دیکە بەرپرسی  پەلاماری شیمیایی بۆسەر خان شێخونن.

سەرۆکی  ئیدارەی ئاسایش و چەک داماڵینی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد  مۆسکۆ خەریکی ئەنجام دانی ڕاوێژکاری بۆ ناردنی پشکێنەرانی  نێونەتەوەیی بۆ بنکەکانی شەعیراتی سوریایە و پێشکەوتنگەلێکیش لەم بارەوە بە دەست هاتووە  .

سەرچاوەکانی سەربە تاقمە چەکدارەکان و تیرۆریستانی دژە سووری  چوارەمی ئاڤریل  باسی تەقینەوەی شیمیایی لە خان شێخون لەباشووری پارێزگەی ئەدلەبی سوریایان کرد و بێ دانی  بەڵگە وسەنەدێک  دەوڵەتی سوریایان تۆمەتبارکردووە بەئەنجام دانی ئەم پەلامارە .