کوژراوانی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i290954-کوژراوانی_پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_هاوپەیمانی_لە_سوریا
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتیی ئەمریکا بۆسەر رەقە و دەورووبەری دەیروزوری سوریا لانیکەم دوازدە کوژراوی لێکەوتەوە و هەموو قوربانییەکان خەڵکی سیڤیل بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2017 04:08 Asia/Tehran
  • کوژراوانی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی لە سوریا

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتیی ئەمریکا بۆسەر رەقە و دەورووبەری دەیروزوری سوریا لانیکەم دوازدە کوژراوی لێکەوتەوە و هەموو قوربانییەکان خەڵکی سیڤیل بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ڕوسیا ئەلیەوم،  لە پەلاماری ڕۆژی  شەممەی فڕۆکە  جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بۆسەر گەڕەکە ئاوەدانەکان لەشاری  رەقە حەوت کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک کوژران. هەروەها لە پەلاماری هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا  لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لانیکەم پێنج کەس کوژران  .

هەرلەم حاڵەدا فروکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەشگەلێکی  شارۆچکەی تامنە لە دەورووبەری بەشی باکووری حەمایان بوردومان کرد .

بەرلەمەش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ، ناوچە ئاوەدانەکانیان لەشاری رەقە  کەلەلایەن  تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە داگیرکراوە بوردومان کرد بوو  .

زۆربەی  قوربانیانی ئەم پەلامارە خەڵکی سیڤیل بوون  .

ئەم پەلامارانە هەمووکات لەلایەن دەوڵەتی سوریا و دامەزراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ ئیدانە  کراوەتەوە .