هەڵیت و پەڵیتەکانی نەتانیاهوو دژ بە ئێران لە دیداری پوتیندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305788-هەڵیت_و_پەڵیتەکانی_نەتانیاهوو_دژ_بە_ئێران_لە_دیداری_پوتیندا
"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دیسان لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شاری سووچی دیداری کرد و هەوڵی دا بە بڕوای خۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی پڕمەترسی بۆ ناوچەکە و جیهان بناسێنێ بەڵام هەوڵەکانی بێ ئاکام بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2017 08:07 Asia/Tehran
  • هەڵیت و پەڵیتەکانی نەتانیاهوو دژ بە ئێران لە دیداری پوتیندا

"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دیسان لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شاری سووچی دیداری کرد و هەوڵی دا بە بڕوای خۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی پڕمەترسی بۆ ناوچەکە و جیهان بناسێنێ بەڵام هەوڵەکانی بێ ئاکام بووە.

نەتانیاهوو ئێوارەی چوارشەممە لە دیداری پوتین لە ڕووی ئەو نووسراوەیەی کە بە دەستییەوە بوو بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا چەن خاڵێک سەبارەت بە دزەو دەسەڵاتی ئێران لە وڵاتانی سووریا، یەمەن و لوبنانی خوێندەوە و لە ئاکامدا  بە تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەورگێڕانی نگەتیڤ لەم وڵاتانەدا، هەوڵی دا پوتین بڕوا بە قسەکانی بکات بەڵام سەرۆک کۆماری ڕووسیا تەنیا هەر بیسەر بوو.

پاش تۆماتبارکرانی ئێران لە لایەن نەتانیاهووە بەتایبەت تۆمەتبار کرانی تاران بە دەورگێرانی نگەتیڤ لە سووریا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلی بە درووستی دایەوە.

"واسیلی نێبێنزیا" Vasily Nebenzya  نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆڕی هەواڵنێراندا سەبارەت بە دیداری نەتانیاهوو لەگەڵ پوتین و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلەوە دژ بە ئێران هاتووەتە ئاراوە ڕایگەیاند: دەوری تاران لە چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریادا بنیاتنەر و ئیجابیە و هاوکارییەکی باش و نزیکی لەگەڵ مۆسکۆ لەم بوارەدا هەیە.

دیداری سەر لە نوێی نەتانیاهوو لەگەڵ پوتین،  چەشنێک دابەش کردنی کاری ئیسراییل لەگەڵ ئەمریکایە تا لە بواری جۆر بەجۆردا گوشارەکانی سەر ئێران زیاتر بکات و لە ئاکامدا بە بڕوای خۆی ئێران بە وڵاتێکی قەیران ساز لە ناوچەکە بناسێنێ.

هاوکات بوونی دیداری ڕۆژی چوارشەممەی "نیلی هەیلی" نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ "یوکیۆ ئامانۆ"ی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا  بە مەبەستی وەبن گوشار نانی ئێران لە چوارچێوی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشدا، لەگەڵ دیداری نەتانیاهوو و پوتین لە شاری سورچی، سەلمێنەری پێوەندییەکی دیار و ئاشکرا لە نێوان ئەم دوو دیدارەیە بۆ برەو پێدانی کەشی ترساندن لە ئێران.

هەوڵی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسراییل بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران بەوەی کە وڵاتێکی پڕمەترسییە، لە کاتێکدایە کە هاوکاریی ستراتژیکی نێوان ئێران و ڕووسیا لە سووریادا ، هەموو هاوکێشە سیاسی و مەیدانییەکانی لەم وڵاتەدا گۆڕیوە و تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئیسراییل و ئەمریکاوە کەوتوونەتە لێژایی تیاچوون. دەسپێشخەریی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە پرۆسەی دانوستانەکانی ئاستانەدا، بۆتە هۆی دیاری کرانی چوار ناوچەی کەم کردنەوەی کێشە لە سووریا. ئەم هاوکارییە ستراتژیکانە خاڵێ کۆتایی  بۆ قەیرانی سووریا دیتە ئەژمار و ئەوەش پیشاندەری دەوری پۆزتیڤ و ئیجابی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە سووریادا هەم لە بواری خەباتی ڕاستینە دژ بە تیرۆریستان و هەم لە گۆرەپانی سیاسیدا کە هەوڵی بێ وچان دەدا بۆ کۆتایی هێنانی قەیرانی سووریا کە نزیکەی حەوت ساڵە ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە.

بەڵام لە وەها باروودۆخێکدا ، ڕژێمی ئیسراییل لە دابەش کرانی کاری هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەوری تێکدەر لە سووریادا دەگێڕێ و ئەم ڕژێمە لەو کاتەوەی قەیران لە سووریا سەری هەڵداوە، گەلێک جار بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا هێرشی کردۆتە سەر سووریا. ژەنەراڵ عەمیر ئێشێل Amir Eshel فەرماندەری پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسراییل هەفتەی ڕابردوو دانی نا بەوەیدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ جار پەلاماریان کردۆتە سەر سووریا.

پەلاماری بێ وچانی ئاسمانی و مووشەکیی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر سووریا هاوڕێ لەگەڵ چارەسەری بۆ تیرۆریستانی بریندار لە نەخۆشخانەکانی ئیسراییلدا، پیشاندەری داکۆکیی ئامانجداری ئیسراییل لەو تیرۆریستانەیە و ڕووسیا بە جوانی لە دەوری تێکدەرانەی ئیسراییل لە سووریا ئاگادارە.

هەر لەم چوارچێوەدا مانگی ئاپریلی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوابەدوای ئەوەی هێزی ئاسمانیی ئیسراییل هێرشی کردە سەر ناوچەگەلێکی نزیک بە بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕووسیا لە خاکی سووریا، "گەری کۆرێن" Gary Koren باڵیۆزی ئیسراییل لە مۆسکۆی بانگ کرد و ناڕەزایەتی مۆسکۆی بەرامبەر بەو کردەوەیەی تێلاڤیڤ پێ ڕاگەیاند.