بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ژێر ئاگری یەمەنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i308323-بنکەی_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_ژێر_ئاگری_یەمەنییەکان
یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژیمی سەعوودی ، بنکەی بەکرێگیراوانی ئەو ڕژێمەیان لە سەربازگەی " ئەلجەربا" لە ستانی" عەسیر" عەرەبستان بە مووشەک داوەتە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 04:59 Asia/Tehran
  • بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ژێر ئاگری یەمەنییەکان

یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژیمی سەعوودی ، بنکەی بەکرێگیراوانی ئەو ڕژێمەیان لە سەربازگەی " ئەلجەربا" لە ستانی" عەسیر" عەرەبستان بە مووشەک داوەتە بەر پەلامار .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلمەسیتە، هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی یەمەن هەر وەها شۆێنیی کۆبوونەوەی سەربازانی سەعوودی یان لە ناوچەی "شەبەحتەل" و " ئەلمۆجازە" لە ناوچەی " عەسیر" ی عەرەبستان داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی. ڕژیمی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا و لە سێبەری بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارچی ٢٠١٥ ەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆ زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبدڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لە کارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات .