چوونە دەری حیزبوڵا لە لوبنان؛ دوای کۆتایی فەرمانبەریەتی لە سوریا
بەرپرسانی حیزبوڵای لوبنان ، فەرمانبەریەتی خۆی لە سوریا یان پووچکردنەوەی گەڵاڵەی جیایی سوریا لە تەوەری خۆڕاگری ڕاگەیاندووە
پێگەی دەنگ وباسی ٢١ لە ووتارێک دا بە قەلەمی" قاسم قسیر" نووسی ؛ کاربەدەستانی حیزبوڵا جەختدەکەن حیزبوڵای لوبنان بۆ سەقامگیر بوونی هەمیشەیی بۆ سوریا نەچووە بەڵکوو ئامانج لەئامادە بوونی لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی جیایی ئەو وڵاتە لە میحوەری خۆڕاگرییە و هەڵبەت ئەو پارتە دوای کۆتایی فەرمانبەریەتییەکەی لە سوریا دەچێتە دەرێ .
کاربەدەستانی حیزبوڵای لوبنان بروایان وایە ، حیزبوڵای لوبنان دوای بەشداری لە شەڕی سوریا وعێراق بە هێزی ناوچەیی بە دەستەڵات کە رۆڵی ئەو تەنیا بەرتەسک نەبووە بە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی لەباشووری لوبنان دا .
لەم ووتارە دا هاتووە : حیزبوڵا بۆ یەکەم جار لە کاتی دامەزراندنی بەشێوەی راستەو خۆ لەگەڵ هەزاران هێز لە سوریا ، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و وڵاتانی دیکە پێوەندی دامەزراندووە و ئەو هێزانە دەتوانن هێزی پشتیوانی ڕاستەقینە بن بۆ حیزبوڵا لە مەڕ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ەهرچەشنە پەلاماری سیمانەیی ڕژیمی زایۆنی لەداهاتوو دا . بە پێی نووسراوەی قاسم نەسیر لیکۆڵەری لوبنان، سەرەڕای هەبوونی هەموو گیرو گرفتێکی نێو خۆیی و دەرەوەیی بەڵام حیزبوڵا هەرگیز ئەوە لەبیر ناکاتەوە کە دوژمنی سەرەکی و یەکەم ڕژیمی زایۆنییە و دەبێ ئامادەیی هەبێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە پەلاماریی شیمانەیی ئەو ڕژێمە .