وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i308407-وتووێژی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئەمریکا_و_ڕوسیا_لەبارەی_سوریا
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا ، لەپێوەندی تەلەفوونی لە بارەی هاوکاری مۆسکۆ و واشنگتۆن بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 11:52 Asia/Tehran
  •  وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی سوریا

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا ، لەپێوەندی تەلەفوونی لە بارەی هاوکاری مۆسکۆ و واشنگتۆن بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا وتووێژیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی سکای نیوز ، ریکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سرگئی لاڤرۆف  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی هەروەها لە بارەی ناوچەکانی کەم ئالۆزیی لە سوریا باسو ڕاوێژیان کردووە . وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا یش بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو وتووێژی تەلەفوونییە ، ڕایگەیاند کە هاوکاری بۆ چارە سەری قەیرانەکەی سوریا لە مێحوەرەکانی سەرەکی وتوویژەکانی لاڤرۆف و تیلێرسۆن بووە .

 بەر لەویس ژماریک لە سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە دانیشتنی ئاستانە، هەواڵی ڕیککەوتنی ڕوسیا ، ئێران و تورکیا بۆ  نانەوە و مسۆگەڕ بوونی ناوچەکانی  کەم ئالۆزی لە سوریا کردبوو . خوولی شەشەمی دانیشتنی سوری ئاستانە ، رۆژی پینج شەممە ١٤ سیپتەمبەر لە پێتەختی کازاخستان دا دەستپێکراوە . تا بە ئێستا پینج خولی دانووستانەکانی ئاستی باڵا لە ئاستانە، بە ئامادە بوونی لیژنەکانی دەوڵەتی سوریا ، بەرهەڵستکارانی چەکدار کە ئاگر بڕەکەیان قەبووڵکردووە و وڵاتانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەر کەرەوەی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چوو . ئەنجامی سەرەکی ئەو دانووستانانە، ئیمزای تەبایی نامەی بەدی هینانی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا بووە . ئەو دانووستانانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوکاری ڕوسیا  وتورکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چووە.