ئه‌یلوول 15, 2017 19:03 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری: شەڕی دژی تیرۆریزم لە سووریادا کۆتایی پێ نەهاتووە

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕووی کردارییەوە شەڕی دژی تیرۆریزم و تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریادا هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،حسەین جابری ئەنساری یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوە و سەرۆکی شاندنی دانوستانکاری ئێران ڕۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئاستانه ی پێتەختی کازاخستان وتیشی: لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە و تاقمەکانی سەر بەمانە لەگەڵ ئەو تاقمە چەکدارانەی کە لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەدا بەشداری دەکەن و لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە و کۆبوونەوەکانی ژێنێڤ بەشێک لە ڕێگاچارەی سیاسییانەی قەیرانی سووریا دێنە ئەژمار، جیاوازیمان داناوە.

حسەین جابری ئەنساری  ئەوەشی ڕاگەیاند کە: ئەو تاقمە چەکدارانەی کە ڕەزامەندن بەو بەڵگەنامانەی کە لە دانوستانەکانی ئاستانەدا واژۆ دەکرێن، بۆیان هەیە لە ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ڕێگای وتووێژەکانی ئاستانە و ڕەوتە سیاسییەکانی دیکەی ئێستاوە بەشدار بن.

ناوبراو تیشکی خستەسەر ڕۆڵگێڕانی ئێران، ڕووسیاو تورکیاش وەک گەرەنتی دەرانی دانوستانی ئاشتیی ئاستانەو وتیشی: ئەم سێ وڵاتە هەر لە دەستپێکی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریاوە ڕەزامەند بوونە بە بەشداریی هێندێک لە باڵ و لایەنەکان لە ڕەوتی سیاسیی ئاستانەدا وەکوو لایەنی چاودێر.

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوە و سەرۆکی شاندنی دانوستانکاری ئێران  وتیشی: ئێران پێشنیاری کردووە کە هێندێک لە وڵاتانی دراوسێی سووریاش لە ڕەوتی سیاسیی ئاستانەدا بەشدار بن.

هەر لەم حاڵەدا شاندە باڵاکانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا وەکوو گەرەنتی دەرانی دانوستانەکانیی ئاشتیی لە سووریا ڕۆژی هەینی لە کۆتایی شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: پێکهاتنی ناوچەگەلی کەم ئاڵۆزی و هێمن لە سووریادا کاتییەو سەرەتا ماوەکەی شەش مانگەو ئینجا ئەگەر هەر سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕایان لە سەر بێت درێژ دەکرێتەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە هەرچوار ناوچە هێمنەکە لە سووریادا بەگوێرەی تەبایی نامەکەی چوارەمی مانگی مای 2017 پێک دەهێندرێن.

 

سەرپەیڤ