کوژرانی خەڵکی یەمەن لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سەعوودیا بۆسەر تەعز
لەدوو پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر پارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن، هەشت کەسی سیڤیلی یەمەنی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لەپارێزگای تەعز ڕایگەیاند، فڕۆکە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا لە هێرش بۆسەر لۆرییەک لە ناوچەی ئەلبرادەی تەعز چوار کەسی مەدەنییان کوشت و لەو پەلامارەدا ژمارێکیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی دیکە لە پارێزگای تەعز ڕایگەیاند، بەهۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە بەشی کتاف لەو پارێزگایە، دوو کەسی مەدەنی کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
ژنێک ومنداڵێکیش بەهۆی هێرشی بەهاوەنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ئاواییەکی سەربەپارێزگای تەعز کوژران.
هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لەکاردانەوە بە پەلاماری سەعوودییەکان ، پێگەو بارەگای سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە نەجران(باشووری عەرەبستان) و دەورووبەری ناوچەی نۆهەم لە سەنعای پایتەختی یەمەن، پێکا.
شەڕی عەرەبستان لە یەمەن لەمارسی٢٠١٥وە دەس پێ بووە. کەناڵی ئەلمەنار لەم دواییەدا بەگێڕانەوە لە سەرچاوە یەمەنییەکان ڕاپۆری دا؛ پتر لە١٥هەزار و٣٠٠شارومەندی یەمەنی لە دەسپێکی پەلامارەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر یەمەن کوژراون.