ئه‌یلوول 16, 2017 13:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی

هێزە یەمەنییەکان شوێنی خڕبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەباکووری ناوچەی میدی لەپارێزگای حەججە (باکووری ڕۆژاوای یەمەن) یان بە مووشەکی زیلزالی یەک و هاوەن پێکا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەم؛ هێزە یەمەنییەکان هەروەها ناوەندی چاودێریی ئەلحەمر و ناوچەی تەبە قەتەرییەن لەنەجران و پێگەی «القمعه الشیخ» لەناوچەی عەسیر(باشووری عەرەبستان) یان بەهاوەن کوتا.

هاوکاتیش، هێزە یەمەنییەکان پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی «المشجح» لە سەراوح سەربەپارێزگای مەئریب(ناوەندی یەمەن)یان تۆپباران کرد کە کوژرانی شەش کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودیی لێکەوتەوە.

لەهەمان کاتدا،سەرچاوە سەعوودییەکان دانیان نا بە کوژرانی سێ سەربازی عەرەبستانی لە پەلاماری هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی باکووری ئەو وڵاتە.

یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش شوێنەکانی خڕبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "فرضە النهم" لەپارێزگای سەنعای پایتەختی یەمەنیان بە دوومووشەکی زیلزالی دوو ، کردە ئامانج.

رژیمی ئالی سەعوود لە مارسی٢٠١٥وە بەداکۆکیی ئەمریکاو هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچەکە هێرشی کردۆتە سەر یەمەن کە تائێستا هەزاران یەمەنی کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

سەرپەیڤ