کوژرانی نۆ ئەندامی بنەماڵەیەک لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعودی ناوچە ئاوەدانەکانی شاری کەشەر لە پارێزگەی حەجە لەباکووری ڕۆژاوای یەمەنیان بوردومان کرد کە بە هۆیەوە نۆ ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، لەبەر ئەم پەلامارە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ڕووی دا لانیکەم چوار ئافرەت و پێنج منداڵی بنەماڵەیەکی یەمەنی گیانیان لە دەست دا .
سەرچاوە یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاند کۆپتەرەکای ئاپاچی سوپای دەستدرێژکاری سعودی ڕۆژی سێ شەممە بە زۆرتر لە بیست مووشەک گوندەکانی قەوی ، خەفاقە و حامزەیان لە جیزان لەباشووری عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار .
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی هەروەها شاری عەسیلانیان لە پارێزگەی شەبوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن بوردومان کرد .
ڕژێمی سعودی بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە . زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی لەم پەلامارانە کوژراون .