پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆسەر دەورووبەری فڕگەی دیمەشق
سەرچاوەکانی ناڕەسمی سوری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی باسی پەلاماری مووشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆسەر دەورووبەری فڕگەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پێتەختی سوریایان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی ناڕەسمی سوریا ڕایانگەیاند مووشەکێک کەوت لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و سیستمی دژە ئاسمانی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم پەلامارە مووشەکییە سەرکەوتوانە جووڵاوەتەوە.
سەرچاوەکانی سوری ، هۆکاری مووشەکە هاوێژراوەکان بەرەو فڕگەی دیمەشق ڕژێمی زایۆنیستی دەزانن.
ماڵپەڕی لوبنانی نەشرەش بە گێڕرانەوە لە میدیاکانی زایۆنیستی ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی لە سنوری ئاسمانی لوبنانەوە ، دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان بوردومان کرد .
فڕۆکە زایۆنییەکان ماوەیەک لەمەوبەریش چەند ناوچەیان لە سوریا داوەتە بەر پەلاماری خۆیان .
لە وڵامی ئەم پەلامارانەی ڕژێمی زایۆنیستی، سوپای سوریا یەکەم جار چەند مووشەکیان بەرەو ئەم فڕۆکە جەنگیانە هاویشت.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە یەکەم جارە کە لەلایەن سوریاوە بەرەو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی پەلامار کراوە.