تەقاندنی موشەکی زلزال بەرەوشوێنی بەکرێگیراوانی سەعودی لە یەمەن
شوینی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە دەوروبەری ناوچەی تل ئەلسوڵتان لە پارێزگەی تەعیز ، لەباشووری ڕۆژئاوای یەمەن ، بە موشەکی زلزالی دوو ی سوپای ئەم وڵاتە پیکرا
کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی تەقاندنی موشەکی زلزالی دوو ی سوپای یەمەن بەرەو بنکەی بەکریگیراوانی سەعودی لە تەعیز وتی: شوینی کۆبوونەوەی سەربازانی سەعودی لە ناوچەی " جبل قیس " لە پاریزگەی جیزان لە باشووری عەرەبستانیش بە توپخانە یسوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هیرشی کرایه سه ر. شۆڤه لێکی سوپای سەعودی یش بە موشەکی هوشمەندی هێزە یەمنیەکان لە ناوچەی ئەلتەلعە لە پارێزگەی نەجران لە باشووری عەرەبستان تەقیەوە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوسیا ئەلیوم یش لە پەرەی نەخۆشی کولیرا لە یەمەن بە هۆی دڕێژەی شەڕ لەم وڵاتە هەواڵی دا. بە قسەی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ، پەرەی نەخۆشی کولیرا لە یەمەن کە بەهۆی پەلامارەکانی ڕژیمی عەرەبستان لەدژی ئەو وڵاتە پەرەی سەندووە ، هەتا ئێستاکە دووهەزارو نەوەد کوژراوی لێکەوتووەتەوە. ڕژێمی ئالی سەعود بە پشتیوانی ئەمریکا وچەند وڵاتی ترلە مارسی دووهەزارو پازدە بۆسەریەمەن پەلاماری سەربازی کردووەو لەزەوی ، دەریا وئاسمانەوە ئەم وڵاتەی گەمارۆ داوە. دەیان هەزار یەمەنی لەم پەلامارانە کوژران ویا بریندار بوون.