پەلاماری ڕووسیا بۆسەر بنکەی تێڕۆڕیستان لە ڕۆژئاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i309921-پەلاماری_ڕووسیا_بۆسەر_بنکەی_تێڕۆڕیستان_لە_ڕۆژئاوای_سووریا
بۆمب هاوێژەکانی ڕووسیا ؛ ناوەند و بنکەی سەرەکی تێڕۆڕیستانی دژە سووری لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان بۆردمان کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2017 10:19 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕووسیا بۆسەر بنکەی تێڕۆڕیستان لە ڕۆژئاوای سووریا

بۆمب هاوێژەکانی ڕووسیا ؛ ناوەند و بنکەی سەرەکی تێڕۆڕیستانی دژە سووری لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان بۆردمان کرد

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیتارتاس ؛ ژنڕاڵ ئیگور کوناشنکوف " وتەبێژی وەزارتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند بۆمب هاوێژەکانی ڕووسی دە جار  بنکەکانی تێڕۆڕیستانیان  لە پارێزگای ئیدلب بوردمان کردو ئاویگور  کوناشنکوف  وتیشی  لەو پەلامارانەدا ناوەند و کەرەستە ی جەنگی تێڕۆڕیستان کە لە پەلاماری چەن ڕۆژ لەمەوبەر بۆ سەر  هێزەکانی  ڕووسی  لە باکووری  حەما لە   ڕۆژئاوای  سورویا بەشداریان کرد بوو   کردە ئامانج و لەناو چوو .   ڕووسیا  لە سی  سێپتامبری 2015 دوای  داخوازی  فەرمی  دەوڵەتی  سورویا و گرتنی موڵەتنامەی  پەرلەمانی  بنکەی  تێڕوڕیستانی  پشتیوانی کراوی   چەن وڵاتی ڕۆژئاوایی و عەرەبی بۆ وێنە ئەمریکایان کردە ئامانج . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی  تاقمە تێڕوڕیستەکانی  پشتیوانکراوی عەرەبستان  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرنخوون کردنی  دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد  سەرۆک کۆماری  سووریا  دەسپێکراوە  لە کاتی   دەسپێکی ئەو قەیرانە  هەزاران شاروومەندی  سووریایی  کوژران و بریندار بوون .