کوژرانی کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی لە نەجران
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە گردی قیادەی نزیک بوارگەی خەزرا لە نەجرانی عەرەبستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاند: لە هێرشی ئەمڕۆ پێنج شەممەی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی هێزەکانی عەرەبستان لە گردی قیادە کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودییان کوشت و یاخود برینداریان کردن.
تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە گردی ڕەمڵەی نزیک بوارگەی خەزرا لە نەجرانیان دایە بەر پەلامار.
هەر لەم حاڵەدا هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە ناوچەی گردی مەتار و زوغن لە شارستانی سەرواح لە پارێزگای مارب لە ناوەڕاستی یەمەن دایە بەر پەلاماری تۆپخانە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە شەشەمی خاکەلێوەی نەوەدوچوارەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.