بەڕێوە چوونیی ڕێو ڕەسمەکانیی عاشورایی لە بارەگای حەزرەتی زەینەب و ڕۆقیا (س)
تشرینی یهکهم 01, 2017 17:08 Asia/Tehran
ڕێو ڕەسمەکانیی عاشورایی لە دیمەشق پێتەختی سوریا و لە بارەگەکانی پاکی حەزرەتی زەینەب و ڕۆقیا ساڵامۆڵڵاعەلیها دا بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، لەم ڕێو ڕەسمانە دا، ژمارێک لە شارومەندانی سوری ، بەرگریکارانی حەرەم و زیارەتکارنێک لە وڵاتانی عێراق،لوبنان، فەلەستین، پاکستان، ئەفغانستان،بەحرەین و وڵاتانی تری ئیسلامی ئامادە بوون .
تازیەدارانی حسەینی لەم ڕێ ورەسمە دا فرمێسکی یان ڕژاند لەمەر دەردو مەینەتی بنەماڵەی پێغەمبەر(ص) و یارانی ئەوان . تازیە دارانی حسەینی هەروەها دوای ڕێو ڕەسمی تازیە داری و ڕێو ڕەسمی مەقتەل خۆینی، بە یادی نوێژی نیوە ڕۆی عاشورای ئیمام حسەین(ع)، نویژی نیوەڕۆیان بە جەماعەت بەرپاکرد . لە گەرەکی شیعە نشینی پیتەختی سوریا یش مەقتەل خۆینی دوای نوێژی نیوەڕۆ وئێواران بەڕێوە دەچێت .