ناوەندی بەراوردکردنی زیانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی: ١٢ ڕۆژ شەڕ لەگەڵ ئێران ئەوەندەی ٢ ساڵ شەڕی غەززە زیانی لێکەوتۆتەوە
بەرپرسی ناوەندی بژاردنی زیانی بەرکەوتەکانی شەڕ لە فەلەستینی داگیرکراو، شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئێرانی بە سۆنامییەک بۆ ئەم ڕژێمە وەسف کرد و ڕایگەیاند کە زەبر و زیانەکانی ئەم شەڕە ئەوەندەی زیانەکانی ٢ ساڵ شەڕی غەززە بووە.
شای ئاهارانۆڤیچ سەرۆکی ئیدارەی باج کە بەرپرسی زیانباییدان بە بەرکەوتەکانی شەڕ لە فەلەستینی داگیرکراوە، رایگەیاند؛ ڕادەی کاولکاریی هێرشەکانی ئێران ئەوەندە زۆرە کە ئێمە پێویستمان بە پەسەنکردنی یاسایەکی خێرایە بۆ ئەوەی یارمەرتیدەرمان بێ لە چێکردنەوە و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە کاولبووەکان. ئەم کاربەدەستەی ڕژێمی زایۆنی وتیشی: پاش شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئێران، نزیکەی ٥٤٠٠٠ داخوازی زەبر و زیانی ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئیدارەی باج کرا کە ڕێک ئەوەندەی ئەو زیانبیاییە داواکراوەی هەموو ئەو ٧٥٠٠٠ داخوازەیە کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینەوە لە غەززە تۆمار کرابوو.