ئه‌یلوول 06, 2025 21:10 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح: دەزگەکانی ئاسایش، داد، تەندرووستی و مافی مرۆڤ بوونەتە قوربانیی دابەشکرانی حیزبی

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە لێدوانێکی تووندا دابەشکرانی هەموو شتێک لە لایەن دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی بە هۆکاری ئەو دۆخە خراپەی زانی کە هەرێم تووشی بووە و ڕایگەیاند : ئەمانە تەنانەت دەستەی مافی مرۆڤیشیان بەشکرد!

عەلی حەمەساڵح، بە ڕەخنەی تووند لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و شێوە حوکمڕانییەکەی ئەم ناوچەیە وتی: هەرێم و حوکمڕانیەکەی دووچاری دۆخێکی زۆر خراپ بوونەتەوە، نەک هەر هێزی ئەمنی و دەزگەی داد، بەڵکوو دەستیشیان گرتووە بە سەر دەستەی مافی مرۆڤیشدا. ئەم دوو بەڵا هەموو شتێکیان بەشکرد، نەک هەر پێشمەرگە و داهات و زەوی و مەرز، نەک  هەر هێزی ئەمنی و دادگا و دەرمان؛ تەنانەت دەستەی مافی مرۆڤیشیان بەشکرد.

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بە ڕەخنە لە پاوانکرانی دەسەڵات لە لایەن دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمەوەب وتیشی: چ نەیارێک هێندەی ئەمانە سامانی ئەم وڵاتەی بەتاڵان برد! دوو حیزب و چەند دەسەڵاتدارێک هەموو شتێکی هەرێمیان لە دەستدایە. حکومەت توانای موچەی مانگێکی نیە، بەڵام دەسەڵاتداران و منداڵەکانیان ملیاردێرن.

سەرپەیڤ