ئه‌یلوول 04, 2025 18:23 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بن گۆریون

هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ باسیان کرد لە جێ بەجێ کردنی ئوپڕاسیونێکی تایبەت دژی فڕگەی بنگوریون لە یافای داگیرکراو .

هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و لە وەڵامی سەرەتایی بە پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر یەمەن بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکێکی بالستیکی  زولفەقار فڕگەی بن گوریون هەڵکەوتوو لە شاری داگیرکراوی یافایان کردە ئامانج. مووشەکەکە بە وردی  ئامانجەکەی پێکا و هەموو  سیستمەکانی  ڕژێمی   زایونی  و ئەمریکایی نەیانتوانی پێی و شوێنی بگرن  ئەو ئوپڕاسیونە بووە هۆی ئاوارە بوونی ملوێنان  زایونی بۆ ناو پەناگەکان و فڕینەکانیش لە فڕگەی بن گوریون  هەڵپەساردراونەتەوە . نەسرئەدین عامر ئەندامی هەڵکەوتەی بزووتنەوەی نەساڕوڵڵای یەمەنیش وتی پەلامارەکانی یەمەن بۆ سەر دوژمنی زایونی هیچکات ڕاناگیردرێت و توندتر دەبێتەوە .

سەرپەیڤ