پەلاماری تێڕۆڕیستی بۆ سەر ناوەندێکی دەرمانی ئەفغانستان بە دوو کوژراو
تشرینی یهکهم 02, 2017 15:52 Asia/Tehran
لە پەلاماری تێڕۆڕیستی بۆ سەر ناوەندێکی دەرمانی لە پارێزگای فاریابی ئەفغانستان دوو کەس کوژران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون لە کابولەوە فەرماندەری شاری " خواجە سەوز پۆش " لە پارێزگای فاریاب لە باکووری ئەفغانستان ڕایگەیاند بەشێک لە بینای ناوەندێکی دەرمانی لەو شارەدا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوشوەمە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبایەک ڕووخا . عەبدۆڵڵا مەعسوومی وتیشی بە هۆی ئەو تەقینەوە ژنێک و منداڵێک و پەرەستارێک بریندار بوون . هێشتا کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ