پارێزگەی سەعدەی یەمەن کەوتە بەر پەلاماری بۆمبی هێشوویی
تاقمی ناسراو بە هاوپەیمانیی عەرەبی بە بەڕێوەبەرایەتیی عەرەبستان - پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بە بۆمبی هێشوویی داوەتە بەر پەلامار .
کەناڵی مەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: ناوچەی ئالی شێخی شاری مەنبە لە پارێزگەی سەعدە ڕۆژی دوشەمە کەوتە بەر پەلاماری بومبی هێشوویی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی سعودی - ئەمریکی .
فڕۆکە دەستدرێژکارەکان یەکشەممەی ڕابردووش دە جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری باقم لە پارێزگەی سەعدەیان بوردومان کرد .
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی یەمەنی باسی سکستی پەلاماری بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر ناوچەی جەبەل هیلان لە پارێزگەی ماربی ناوەندی یەمەنیان کرد .
ئەم سەرچاوەگەلە وتیشیان بەکرێگیراوانی سعودی لە پەلامارەکانیان دا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی عەرەبستانیشەوە داکۆکییان لێ کرا بوو ، دوای ئەوەی تووشی زەرەروزیانی قورس بوون ناچار بوون پاشەکشە بکەن .
عەرەبستانی سعودی بە داکوکی ئەمریکاوە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 پەلاماریان کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی، دەریاییو ئاسمانی داوە .
ئەم دەستدرێژکارییە تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی و وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە .