پەلاماری هێزە هاوبەشە یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی بەکرێگراوانی سەعوودی
ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی عەرەبستان ؛ بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەندی یەمەن کردە ئامانج و ژومارێک لەوانیان کوشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلعالەم ، هێزەکانی یەمەنی لەو ئوپراسیونەدا، بنکەی ئەلعەین شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان بە مووشەک تێکڕووخاند و دەستیان گرت بە سەر ژۆمارێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی . هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعودیان کە بەنیاز بوون خۆیان بگەیننە تەپۆڵکەکانی " مەجلی " و ئەلخەزان " لە پارێزگای تەعەز بەرپەرچ دایەوە . هەروەها لە تازەترین جەنایەتەکانی عەرەبستان لە یەمەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی شەوی پێنجشەمە بە پەلامار بۆ سەر پارێزگاکانی سەعدەو حەجە گیانی زیاتر لە 17 شاروومەندی یەمەنیان بۆ وێنە ژن و منداڵ سەند و دەیان کەس لەوانیش لەو پەلامارەدا بریندار بوون . عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا لە مارسی 2015 پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی داوە . ئەو دەسدرێژکاریە سەربازیە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 13 هەزار یەمەنی و وڵاتی هەژاری یەمەنی ڕووبەڕووی کەمبوونی توندی مەوادی خوراکی و دەرمانی کردووەتەوە .