هۆی داکۆکیی ئیسرائیل لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، بەرژەوەندی ستراتژیکی بە هۆی سەرەکیی داکۆکی ئیسرائیل لە جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەم وڵاتە زانی .
ڕۆژنامەی معاریو وێڕای دانپێدانان لەسەر ئەمەی ئیسرائیل مافی فەلەستینییەکان بە ڕەسمی ناناسێت و هەروا مافی ئەوان بن پێ دەکات، هۆیەکانی داکۆکی ئەم ڕژێمە لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراقی لێک دایەوە .
موعاریو نووسی: هۆی ئەم داکۆکییە ف بەرژەوەندی ستراتژیک و ناوچەیی هاوبەشی تەل ئەبیب و کوردەکانە کە هاوکاری ئاسایشی و نیزامی چەند دەیەی ڕابردووی دوو لایەن، ئەم ئیدیعایە دەسەلمێنێ.
بەپێی نووسینی موعاریو ، هەر ئەم بەرژەوەندی و هاوکاریانە شەرعیەتی بەخشیوەتە هاوپەیمانی نهێنیی و ئاشکرای کوردەکان و ئیسرائیل .
ریفراندۆمی جیایی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی بیست و پێنجەمی سپتەمبەر بەڕێوە چوو.
لەحاڵێکدا کە هەموو وڵاتان و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر ئەم ریفراندۆمە نەیارەتیان دەربڕی ، ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای داکۆکی لەم کۆپرسییە ، کاردەستانی ئێراق بۆ جیایی لەم وڵاتە هان دەدات.