تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 09:26 Asia/Tehran
  •  کوژرانی هەژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لەیەمەن

میدیاکانی یەمەن باسیان لە کوژرانی ژمارێکی زۆری بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن دا کردووە .

بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی سی شەممەی کەنالی یەمەنی " ئەلمەسیرە" ، دوا بە دوای پەلاماریی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن بۆ سەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری ڕۆژئاوای ستانی تەعیز لەیەمەن، ژمارێک لەو بەکرێگیراوانەیش بریندار بوون.

 هیزەکانی سوپای یەمەن  هەروەها  ترۆمبیلیکی زرێی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە ناوچەی "نەهەم" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەنعا(پەێتەختی یەمەن)  لەناو بردووە .

 تیر ئەنگێویکی سوپای یەمەن یش  چەند سەربازی سەعوودی لە پیگەی " ئەلهەنجەر" لە ناوچەی عەسیر (باشووری عەرەبستان) کوشتووە .

 ڕاپۆرتێکی تر باسی ئەوە دەکات، فڕۆکە جەنگییەکانیی عەرەبستان ئەمرۆ چەندین ماڵیان  لە ناوچەی "وادی جارە" لە جیزان (سنووری نیوان یەمەن و عەرەبستان) بۆمباران کردووە . عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی، دەریایی و ئاسمانیی کردووە . شەرهەڵایساندنیی عەرەبستان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی . 

سەرپەیڤ