کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لە جوفی یەمەن
لەهێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە پارێزگای جوفی یەمەن ژمارێک لەو دەسدرێژکارانە کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو هێرشانە بۆسەر بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی خەنجەر لەشاری خۆب و شەعەف لەپارێزگای جوف لەباکووری یەمەن ئەنجامی گرتووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند؛ لەو پەلامارەدا، بڕێک چەکئامێری بەکرێگیراوان، لەلایەن هێزە یەمەنییەکان دەستی بەسەرداگیرا.
سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنیش باسی پاشەکشەی سەربازانی سوپای عەرەبستان لە بەرە سنوورییەکان لەگەڵ یەمەن و جێگۆڕکێ کردن بە بەکرێگیراوان لەگەڵ ئەوانی کرد.
بەقسەی ئەو سەرچاوە، گۆڕینەوەی بەکرێگیراوان لە بەرە سنوورییەکان لەگەڵ یەمەن پاش ئەو خەسار و زیانە قورسەیە کە سەربازانی سەعوودی بەتایبەت لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند حەوتەی ڕابردوو لەهەمبەر سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێیان گەیشتووە.
عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. ئەو پەلامارە سەربازییە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.