تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 10:15 Asia/Tehran
  • دەس پێ کرانی ڕەوتی سازکرانی١٦٠٠یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە قودسی داگیرکراو

شارەوانیی قودسی داگیرکراو، کاری چێکردنی١٦٠٠یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لەشارۆچکەی زایۆنی نشینی "گیڤات هامتوس"ی دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئاریە کینگ لە بەرپرسانی شارەوانیی قودسی داگیرکراو رۆژی سێ شەممە وتی: گەشەپێدانی شارۆچکەی زایۆنی نشینی گیڤات هامتوس پێش بە دابەشکرانی ئەو شارە دەگرێ.

کینگ پێی داگرت: کاری چێکرانی خانووبەرەو نیشتنگە لەشارۆچکەی گیڤات هامتوس دەبێتە مایەی پەیوەست بوونی بە کۆگەی شارۆچکەنشینیی گیلو لەباشووری رۆژاوای قودس و شارۆچکەی هارحوما لەباشووری ڕۆژهەڵات و گەڕەکی بەیت سەفافا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قودس.

کەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕاپۆری دا؛ کینگ ئیدیعای کردووە، گەڵاڵەڕێژیی بۆ چێکرانی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون بۆ یەهوودییەکان لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە ئەنجامی گرتووە، بەڵام لەبەر هەڵوێست و نەیارەتییەکانی حکومەتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، چێکرانیان دواخرابوو.

رژیمی زایۆنیستی بە چێکردنی شارۆچکە زایۆنی نیشتنەکان لە ناوچە فەلەستینییەکان بەگۆڕینی داڕشتی حەشیمەتیی و دیموگرافیای ئەو ناوچانە بەقازانجی زایۆنییەکان لەهەوڵی چەسپاندنی  داگیرکاریی خۆی لەناوچە فەلەستینییەکانە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦، دەنگی ئەرێنی دا بە بڕیارنامەیەک کە ئامانجەکەی کۆتایی هێنان بە شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە سەرزەوییە داگیرکراوە فەلەستینییەکانە.

سەرپەیڤ