هاوکاری نهێنی عەرەبستان لەگەڵ ڕژێمی زاێونی لەماوەی حەفتا ساڵی ئەم دواییە
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید لە وتاریکدا نووسیی: عەرەبستانی سەعودی وئیسرائیل ، مێژووی درێژخایەن وهاوبەشیان لە هاوکاریەکانی نهێنی لە بوارە کانی سیاسی ، سەربازی وئابووری هەبووە.
ئەلعەرەبی ئەلجەدید لەم وتارە دا لەبارەی دان پیدانانی بەرپرسانی ئیسرائیلی لە وتووێژەکانیان بە سەفەری نهێنی چەند مانگ لەمەوبەری " محەممەد بن سەلمان" وەلیعهدی عەرەبستان بۆ تل ئاویو نوسیی: ئەم سەفەرە چاودێرانی سیاسی وتوێژەرانی مێژووی تۆشی سەرسوڕمان نەکرد ، چونکە بە سەنجدان بە هەوڵی ڕیاز وئەبوزەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیر کەری قودس ، وادێتە بەرچاو سەفەری بن سەلمان ، تەنیا هاوکاری نێوان ڕیاز لەگەڵ تل ئابیب نەبووە. ئەم وتارە بە ئاماژە دان بە شەڕی باندی ترۆریستی - زایونیستی ، هاگانا ڕێکخراوەیەک بۆ پەلامارەکانی تۆڵە ئەستینانە دژی عەرەبە فەلەستینیەکان پاش سالی هەزارونۆسەدو چل وهەشت، لەگەڵ فەلەستینیەکان وتی: مەلەک عەبدولعەزیز ، شای کاتی سەعودی لەوکاتەدا بە فەرمانی سەری ، جان باگوت گلوب" بەناوبانگ بە گلوپ پاشا، ژنرال ئینگلیسی وفەرماندەی لوژیونی عەرەب لە ئەردەن ، لەنێردرانی هێز بۆ ئوردون وفەلەستین بۆ یارمەتی دان بە فەلەستینیەکان خۆی بوارد. بە پێێ ئەم وتارە ، شای ئەوکاتەی سەعودی هەروەها بۆ خۆبواردن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسراییل ، لەهەموو دوورگەکانی هەڵکەوتە لە کەنداوی عەقەبە ،چاوپۆشی کرد ولەبڕێک لە مەسەلەکان تەنانەت لەگەڵ ئەم رژێمە هاوکاریشی دەکرد. ئەلعەرەبی ئەلجەدید بە ئاماژە دان بە پەرەی پێوەندی سیاسی وسەربازی نێوان عەرەبستان وڕژێمی ئیسراییل دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیئ ئێرانیش وتی: لەم دەورە دا پێوەندی نهێنی تیجاری نێوان بازرگانانی سەعودی لەگەڵ ئیسراییل ، شکڵی گرت وڕیاز بە هۆی نیازی ئابووری خۆی بۆ ئیسراییل ، لەهاتنی بڕێک لە کالا بەرهەم هاتووەکان لە فەلەستینی داگیر کراو بۆ ناوخاکی خۆی ، چاوپۆشی دەکرد.