پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆسەر بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی
هێزەکانی سوپای یەمەن و لیژنە جەماوەرییەکان لەئۆپراسیۆنێکدا بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی، ژمارێک لەوانیان کوشت و ژمارێکی دیکەشیان بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ هێزەکانی سوپای یەمەن و لیژنە جەماوەرییەکان، پێگەکانی سەربازان و بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "الرمضە" و"الطوال" لە جیزان، هەڵکەوتوو لەباشووری ڕۆژاوای عەرەبستانیان تۆپباران کرد.
هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها لەوەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی عەرەبستان، هێرشیان کردەسەر پێگەکانی سوپای سەعوودیاو بەرکرێگیراوانیان لە پێگەی ئەلفەواز و ئەلمەخروق ئەلکەبیر لە نەجران.
هێزە یەمەنییەکان هاوکات، پێگەکانی سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە بەرزاییەکانی"رجل" و ڕۆژهەڵاتی"القفال" لە نەجران کردە ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن ولیژنە جەماوەرییەکان، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی بەکرێگیراوانی سەعوودیشیان بەمووشەک لە لێواری میدی لە پارێزگای حەججە(ڕۆژاوای یەمەن) تێکشکاند.
بەپێی هەواڵێکی دی کە لە یەمەن، تەرمی پەنجا بەکرێگیراوی سەعوودی لە پارێزگا باشوورییەکانی یەمەن کە لەتێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکان لە بەرەی نەجران کوژرابوون، گوێزرایەوە شاری عەدەن.
لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا لە چەند کاژێری ڕابردوو، لە نۆ هێرشدا ناوچەکانی"حرض" و میدی یان بۆردومان کرد.
عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان لەیەمەن ، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.