هەڵیت و پەڵیتەکانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی کەشنانەوەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێران ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەڕەشە و مەترسییەک لە سەر ناوچەکە هێنایە ئەژمار.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ڕۆیڤێن ڕیڤیلین" Reuven Rivlin هەروەها ئێرانی بە خۆتێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچە تۆمەتبار کرد.
"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش ئەمدواییە لە دیداری "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ڕەخنە گرتن لە بوونی یاسایی ئێران لە سووریا بانگەشەی کرد پەرەسەندنی دزە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا مەترسییەکە لە سەر ناوچەکە و جیهان. نەتانیاهوو هەروەها ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە داکۆکی لە داعش دەکات.
"تزیپی لیۆنی" Tzipi Livni وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسراییلیش ئەمدواییە بە بێ ئاماژە بەوەی کە لە ئاراستەی داکۆکی و پشتیوانیی ئیسراییل لە تیرۆریستانی داعش و بەرەی نووسرە بنکە و هێزەکانی سوپای سووریا بەردەوام لە لایەن رژێمی زایۆنییەوە وەبەر پەلامار دەکەوێ، لە لێدوانێکی گاڵتەجاڕدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە داکۆکی لە تیرۆریزم دەکات.
هەڵیت و پەڵیتەکانی کاربەدەستانی ئیسرائییل دژ بە ئێران لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە وڵاتان لەوان ڕووسیا بەردەوام بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی، ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆردا پشتیوانی سووریایە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ تێکشێواندنی هاوکێشەکانی ناوچە و ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە. هێزەکانی سووریا لە چەن مانگی ڕابردوودا بە یارمەتیی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن ئیسراییەوە بدەن..