تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 17:26 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی نوێ  ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆژئاوای جەنین

ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بە جێگیر کردنی کەرەستەی سەربازی و چەکەمەنی قورسی خۆی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژئاوای شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن مەشقی سەربازی بەڕێوە برد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی قودس ، ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لە مەشقی سەربازی شەوی سێشەمەی خۆی لە ڕۆژئاوای جەنین  کەڵکی وەرگرت لە هێلی بێڕن  و بە شێوەی بەربڵاو بازگەی پشکنین  و لەمپەرگەلێکی  لەو شارە دانا .

مەشقی سەربازی  شەوی ڕابردوو ی ڕژیمی زایونی لە ڕۆژئاوای جنین  نوێترین مەشقی سەربازی ئەو ڕژیمە دێتە ئەژمار کە لە  ڕوانگەی کاتییەوە  خاوەنی گرینگایەتیە .لە ماوەی ساڵانی  ئەم  دواییە دا  کەمتر دەبیندرێت  کە ئەرتەشی ڕژیمی زایونی  لە ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی مانوڤڕی سەربازی بەڕێوە ببەن و ئەوە  نیشاندەری نیگەرانی ڕژیمی زایونیە .

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی  ئەم دواییە  بە دەربڕینی نیگەرانی لە بوونی ئەو ڕژیمە سەبارەت بە  لەناو چوونی   ئەو ڕژیمە  لە ساڵانی داهاتوو  وشداری دا و ڕایگەیاند :  بۆ لاگری لە بوونی  ئیسرائیل  دەبێ  هەر کردەوەیەک کە پێویست بێت    ئەنجام بدرێت .

  ڕۆژنامە ی هائارتس ئەم دواییەی  ڕایگەیاند : شکستی  ڕژیمی زایونی   بۆ ڕاگرتنی  ئینتفازەی  قودسی  فەلەستین و بەرنامەکانی  ئیستڕاتژیکی لە ناوچە  بە تایبەت  لە سووریا  لە چوارچێوەی  لاگری  لە تێڕوڕیزم لەو وڵاتە   بووەتە هۆی    هیوابڕاوی  کاربەدەستانی   زایونی .

سەرپەیڤ