گوللـەبارانیی بنکەکانی سوپای سەعوودی لە ستانی عەسیر
یەکەی تۆپخانەی سوپا ولیژنەکانی جەماوەری یەمەن شۆینی سەقامگیری لەشکەرییانی سەعوودی وبەکرێگیراوانی ئەوان لە پیگەکانی " ئەلمەجازە" و " رەقابە ئەلهەنجەر" لە ستانی عەسیر لە (باشووری عەرەبستان) یان داوەتە ەبر پەلاماری خۆیان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن رۆژی سێ شەممە هەر وەها لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیک دا بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە ناوچەی " تەوال ئەلسادە" لە شاری عەسیلان (باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ) داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا کە بووە بە هۆی کوژران و بریندار بوونیی ژمارێک لە بەکرێگیراوان . " عەبد ڕەبە ئەبدوڵڵا ئەلعەیاشی ئەلمەسعەبی" و " سەعدی سالح حسەین لەقەم ئەلشەفلوت" لە سەرکردەکانیی بەکرێگیراوی سەعوودی لە وینەی ئەو کوژراوانەن. هەوالێکی دیکە ئەوەیە کە ؛ سێی بەکرێگیراوی سەعوودی لە شاری سەرواح لە ستانی مەریب (ناوەندی یەمەن) و سێی بەکرێگیراوی تر لە ستانی تەعیز (باشووری یەمەن )کوژراون. ئەمەو لە لایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سەعوودی زیاتر لە ٢٢ جار پێگەکانیی ئەلشەرفە و ئەلشەبکە لە سنووری ئەو وڵاتە لەگەل یەمەن و شارەکانی حەرزو میدی لە ستانی حەجە لەو وڵاتەیان داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا.عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی ئاسمانی زەمینی و دەریایی کردووە . شەرخوازیی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .