ئیمزای گڕیبەستی هاوکاریی سەربازی لە نێوان ڕوسیا و قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313252-ئیمزای_گڕیبەستی_هاوکاریی_سەربازی_لە_نێوان_ڕوسیا_و_قەتەر
گرێبەستی هاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی لە نێوان ڕوسیا و قەتەر ڕۆژی چوار شەممە بە ئامادە بوونی وەزیرانی بەرگریی دوو وڵات لە " دۆحە" ئیمزا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 07:39 Asia/Tehran
  • ئیمزای گڕیبەستی هاوکاریی سەربازی لە نێوان ڕوسیا و قەتەر

گرێبەستی هاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی لە نێوان ڕوسیا و قەتەر ڕۆژی چوار شەممە بە ئامادە بوونی وەزیرانی بەرگریی دوو وڵات لە " دۆحە" ئیمزا کرا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی عەرەبی، لە دیداری رۆژی چوارشەممەی" سرگئی شۆویگۆ" و " خالێد بن محەممەد ئەلعەتیە"،  چەند گرێبەستی هاوکاری لە نێوان بەرپرسانی پایە بەرزی وەزارەتی بەرگری قەتەر و ڕوسیا لە بوارەکانی سەربازی و ئاسایشی ئیمزا کراوە . لەم دیدارەدا دوو لایەن هەروەها لە بارەی ڕێگاکانی پەرەی هاوکارییەکانی سەربازی و ئاسایشی باس وڕاویژیان کرد .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، وەزیری بەرگریی ڕوسیا لە سەفەرەکەی بۆ قەتەر لەگەڵ شیخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" میری قەتەریش لە بارەی هاوکارییەکانی بەرگرییانە و ئاسایشی وتووێژی کردووە . پێوەندییەکانی  قەتەرو ڕوسیا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری، فەرهەنگی و هەروەها سەرمایە نانەوەکانی هاوبەش پەرەی سەندووە . خالێد بن محەممەد ئەلعەتیە بەر لەوەیش لە مانگی ئاگۆست لە سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ لەگەڵ سرگئی شۆویگۆ دیداری کردبوو .