پەلاماری مووشەکیی ئەنساروڵلای یەمەن بۆ سەر هەمماری چەک و کەرەستەی جەنگیی عەرەبستان
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن بە مووشەکێکی "قاهیرە M2" هەمماری چەک و کەرەستەی جەنگیی سەعوودییەکان لە سەربازخانەیەکی سوپای عەرەبستاندا لە باشووری ئەم وڵاتە تیا برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فارس؛ یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دەسدرێژاکارانی سەعوودی بە مووشەکی بالستیکی قاهیرە، هەمماری چەک و کەرەستەی جەنگیی سەعوودییەکان لە ناوچەی "بیرعەسکەر"ی لە نەجران دایە بەر پەلامار کە تا ئێستا هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە ڕادەی زەبر و زیانی ئەم پەلامارە بڵاو نەبۆتەوە.
فەرماندەریتیی هێزە چەکدارەکانی ئیماراتیش رایگەیاندووە کە سەربازێکی ئەم وڵاتە بە ناوی « سعید مطر علی الکعبی» لە ناوچەی سەرسنووریی نەجراندا کوژراوە.
هەروەها «حسن عثمان رزق Hassan Othman Rizq » نوێنەری پەرلەمانی سودان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەوەی کە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە یارمەتی عەرەبستان دەدەن لە دەسدرێژی کردنی بۆ سەر یەمەن، خوازیاری چوونەدەری هێزی سەربازیی سودان لە یەمەن بوو.
هێزە سەربازییەکانی سودان لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ـەوە لە پەلامارەکانی هێزە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن بەشداری دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلجزیرە ڕایگەیاند: "ئیبراهیم موەید" یەکێک لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە پارێزگەی حەجە ( ڕۆژاوای یەمەن) کوژاروە.
بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و خاپوور کرانی دام و دەزگەی ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت زەبر کەوتن لە سیستەمەکانی ئاوگەیاندن، نەخۆشی کولێرا لەم وڵاتە خەریکە بە خێرایی پەرە دەستێنێ.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.