شاڵاوی موشەکیی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سەعودییەکان
بنکەیەکی سەربازیی سەعودی لە ناوچەی زەهرانی سەربە پارێزگای عەسیر لە باشووری عەرەبستان کەوتە بەر شاڵاوی موشەکیانەی هێزەکانی یەمەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، لە وەڵامی هێرشی دەست درێژکارانەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، یەکە موشەکییەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە بە موشەکێکی باڵستیکی لە چەشنی قاهیرە بنکەی سەربازیی جەربەی سەر بە پارێزگای عەسیریان دایە بەر هێرش.
دوێنێ یەکشەممەش، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەڵمەتیان بردە سەر بەشگەلێکی ناوچەکانی پارێزگای تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن کە لەژێر کۆنترۆڵی لەشکریانی سەربە مەنسورهادی سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەن دایەو بنکەکانی سوپای عەرەبستانیان لە ناوچەی جیزانی عەرەبستان دا دایە بەر موشەکی کاتیۆشا.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.